هەدێم نیوز
مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق رایدەگەیەنت، تا ئەوكاتەی هێزەكانی ئەمەریكا و توركیا لە عێراق بن، چەك دانانێن.
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەوەی كە ئەمەریكا فشار لە عێراق دەكات گرووپە چەكدارەكانی حەشد چەك دابنێن و هەڵبوەشێنرێنەوە، ڕێكخراوەی ئەنساروڵا ئەوفیا كە یەكێكە لە گرووپەكانی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، رای گەیاند مەرجی چەكدانانی ئێمە ئەوەیە ئەمەریكا و توركیا لە عێراق بچنە دەرەوە.
لە ڕاگەیەنراوێكیدا لەبارەی دەنگۆی گوشاری ئەمەریكا بۆ سەر عێراق بە مەبەستی چەككردنی گرووپە چەكدارەكان، ئەنساروڵا دەڵێت: تا ئەمەریكا وەك داگیركەر لە خاكی عێراقدا بێت، چەك دانانێین"
لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئـاماژە بەوەش دراوە، ئامانجی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی، ڕووبەڕووبوونەوەی داگیركەرانە.
ئەو گرووپە چەكدارییە ئەوەشی خستووەتە ڕوو لە ئەگەری كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا و توركیا لەسەر خاكی عێراق، هێزەكانمان چەك دادەنێن و دەبینە هێزێكی سیاسی.