هەرێم نیوز
شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، لە کاتژمێر شەشی سەر لە بەیانی بە یەکگەیشتنی شەقامی ”سۆران و بۆتان” لە گەڕەکی کارێزەوشک و ئاشتی دادەخرێت.
کەمێک پێش ئێستا، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند، شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیان و شۆفێران دەكاتەوە، سبەی ٥ شەممە، ڕێکەوتی ٢٠٢٤/١٠/٣ لە کاتژمێر ٦ی سەر لە بەیانی بە یەکگەیشتنی شەقامی ”سۆران و بۆتان” لە گەڕەکی کارێزەوشک و ئاشتی دادەخرێت.
باسی لەوەشکرد، بەشێوەیەکی کاتیی، بە مەبەستی تەواو کردنی کۆتا بەشی شەقامی سۆران.
شارەوانی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەکات کە ڕێگاکانی چواردەوری بەکاربهێنن.