هەرێم نیوز
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، لە بۆسەیەکی چەکدارانی داعش لە سنوری کەرکووک چوارکەس لە هێزە ئەمنییەکان کوژران و سێی دیکەش بریندار بوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 2ـی 10ی 2024، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق، لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، تێیدا هاتووە، بەهۆی بۆسەیەکی هێرشێکی داعش لە دەوروبەری پارێزگای کەرکوورک، چوارکەس لە هێزە ئەمنییەکان کوژران و سێی دیکەش بریندار بوون.
ئاماژەی بەوەش کرد، کاتژمێر 10:00ـی ئەمڕۆ چوارشەممە، لیوای 42ـی فیرقەی 11 بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنین و بەدواداچوون لە دۆڵی زەغیتونی دەوروبەری کەرکووک، کەوتنە بۆسەیەکی ئەندامانی داعش.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، بەو هۆیەوە چوار لە هێزە ئەمنییەکان مردن و سێی دیکەش برینداربوون، هەروەها لە ڕێگەی پاڵپشتی ئاسمانییەوە جێ پێی تیرۆرستان دیاری کرا و دەستەیەکیش لە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە پێکهێنرا.