هەرێم نیوز
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی گەرم لە مارک رووتە دەکات.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بڵاوی کردووەتەوە: "هاوڕێم مارک رووتە، پیرۆزبایی گەرمی خۆمت ئاڕاستە دەکەم بەبۆنەی دەستنیشانکرانت بە سکرتێری گشتیی ناتۆ."
دەشڵێت: "بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی کاری پێکەوەییم لەسەر ئەو بابەتانەی کە پەیوەستن بە بەرژەوەندی هاوبەش."