هەرێم نیوز
لیژنه‌ی ئارامی پارێزگای سلێمانی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان شه‌ش بڕیاری ده‌ركرد و به‌گوێره‌ی یه‌كێك له بڕیاره‌كانیش، بردنه ژوره‌وه‌ی كامێرا و مۆبایل بۆ ناو بنكه و وێستگه‌كانی ده‌نگدان و وێنه‌گرتنی ده‌نگه‌كان له‌ده‌نگدانی تایبه‌ت و گشتی قه‌ده‌غه‌یه.
ئەمڕۆ سێشەممە، هەڤاڵ ئەبوبەکر، سەرۆکی لیژنەی ئارامی سلێمانی شەش بڕیاری دەربارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە کە تێیدا جەخت لە قەدەغەکردنی بردنەژوورەوەی مۆبایل و کامێرا بۆ ناو بنکە و وێستگەی دەنگدان و وێنەگرنی دەنگدان دەکاتەوە.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، هاتوچۆ له‌نێوان شاره‌كان ئاسایی ده‌بێت و فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و بازگه‌ی نێوان شاره‌كان له‌ناو هه‌رێم له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش كراوه ده‌بن،
لە بڕیارەکاندا هاتووە کە هیچ چاودێرێکی ناوخۆیی یان نێودەوڵەتی و دەزگاکانی ڕاگەیاندنیش بەبێ باجی فەرمی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆیان نییە بچنە ناو بنکە و وێستگەکانی دەنگدانەوە و پێویستە خۆیان تۆماربکەن و باجی فەرمی وەربگرن.