هەرێم نیوز
شۆڕش ئیسماعیل ڕایگەیاند، پێویستە مووچەى هێزەکانى پێشمەرگە کە بەشێکە لە سیستمى بەرگریی عێراق، هاوتاى هێزەکانى سوپاى عێراق بکرێت.
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پێویستە مووچەى هێزەکانى پێشمەرگە کە بەشێکە لە سیستمى بەرگریی عێراق، هاوتاى هێزەکانى سوپاى عێراق بکرێت، هەروەها پێویستە وەزارەتى بەرگریى عێراق هاوشێوەى هێزە ئەمنییەکانى دیکە، هاوکاریى دارایى و سەربازیى پێشمەرگە بکات و مەشق و راهێنانى زیاتریان پێبکات.
ڕوونیشیکردەوە، هێزى پێشمەرگە نە لە رابردوو، نە لە ئێستا و نە لە داهاتووش نابێتە مەترسى بۆ سەرعێراق بەڵکو دەبێتە پشتیوانى سوپاى عێراق.
باسی لەوەشکرد، هەنگاوەکانى یەکگرتنەوەى هێزەکانى 70 و 80 بەباشى بەڕێوەدەچن و هێزى حیزبى دەچنە ژێر چەترى وەزارەتى پێشمەرگەوە.
ئاشکراشیکرد، هاوکارییەکان بەردەوامن و کوردەبێت خۆى لەئاستێکدابێت بەردەوامیی هاوکارییەکان زیاتر بکات.