دواین هەواڵ

کوردستان‌

 30/09/2024

خاوەنی پرسەکەی هەولێر: شاڵاوی کۆسرەت رەسوڵ بۆ ئاژاوە هاتبووە پرسەکە

هەرێم نیوز
لیوا قه‌هار سابیر عه‌لكه ڕایگەیاند، شاڵاو کۆسرەت ڕەسووڵ به‌خۆی و كۆمه‌ڵێک چه‌كدار بەمەبەستی ئاژاوە هاتبوونە پرسەکە، ئەگەرنا دوو مانگ به‌ر له‌ ئێستا خێزانی شه‌هید سابیر عه‌لكه‌ كۆچی دوایی كرد بۆچی شالاو نه‌چوه‌ پرسه‌كه‌ی.

لیوا قه‌هار سابیر عه‌لكه، خاوەنی پرسەکەی ئەمڕۆی شاری هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا بۆ ڕایگشتی رایگەیاند، ئه‌مرۆ رێكه‌وتی ٣٠ /٩ /٢٠٢٤   له‌ مزگه‌وتی ره‌شاد موفتی له‌ كاتی به‌رێوه‌چونی پرسه‌ی مامۆستا تۆفیق مه‌نتك كه‌ پرسه‌كه‌ هی عه‌شیره‌تی مه‌نتكه‌ و پرسه‌ی  پارتیه‌كان بوو له‌و كاته‌دا شالاو كۆسره‌ت ره‌سول كه‌ سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتیه‌ هاته‌ پرسه‌كه‌ و به‌خۆی و كۆمه‌ڵێك چه‌كدار كه‌ زیاتر له‌وه‌ ده‌چوو بۆ ئاژاوه‌ هاتبێ نه‌وه‌كو سه‌ردانی پرسه‌ ئێمه‌ش كه‌ خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك شه‌هیدین و  شه‌هید سابیر عه‌لكه‌ و شه‌هید ره‌شید عه‌لكه‌ به‌ ده‌ستی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی شه‌هید كراون،

ئاماژەی بەوەشکرد، له‌به‌ر رێزمان بۆ پرسه‌كه‌مان  سه‌ره‌تا شوێنی دانیشتنیشمان بۆ شالاو ئه‌و خه‌لكه‌ی له‌گه‌لی بوون دیاری كرد به‌لام هه‌ردیاربو كه‌ ئه‌وان به‌ مه‌به‌ستی ئاژاوه‌ هاتبون تاوه‌كو ئارامی شاری هه‌ولێر تێك بده‌ن و ئیدی شه‌ڕ و گرژی دروستبو و  شالاو و جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی بۆ ئاژاوه‌ نانه‌وه‌ ده‌ستیان كرد به‌ ته‌قه‌ و به‌ داخه‌وه‌ كه‌سێك بریندار بوو .

ئاشکراشیکرد، ئێمه‌ وه‌كو بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید سابیر عه‌لكه‌ رایده‌گه‌یه‌نین هه‌موو كات له‌گه‌ل ئه‌من و ئارامی شاری هه‌ولێرداین و شالاو كۆسره‌ت و حیزبه‌كه‌ی به‌ مه‌به‌ست ده‌یانه‌وێ ئاژاوه‌ دروست بكه‌ن ده‌نا باش ده‌زانن تازیه‌كه‌ هی پارتیه‌ و هی بنه‌ماله‌ی سابیر عه‌لكه‌یه‌ چۆن ده‌بێ بچنه‌ پرسه‌كه‌.

ڕوونیشیکردەوە، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان ئاژاوه‌ نه‌بێ دوو مانگ به‌ر له‌ ئێستا خێزانی شه‌هید سابیر عه‌لكه‌ كۆچی دوایی كرد بۆچی شالاو نه‌چوه‌ پرسه‌كه‌ی به‌لام دیاره‌ ده‌زانن له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ له‌ هه‌ولێر شكستێكی گه‌وره‌ چاوه‌رێیان ده‌كا بۆیه‌ ده‌ست داوه‌ته‌ ئاژاوه‌ نانه‌وه‌ و ده‌یانه‌وێ هه‌ولێر وه‌كو زه‌مانی پێش ٣١ ی ئاب   له‌ شه‌ر و ئاژاوه‌ و نا ئارامی دابێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP