هەرێم نیوز
مەحموود محەمەد ڕایگەیاند، ئەوانەی بانگەشەی توند دەکەن هیچیان پێ نیە بۆ خەڵک.
مەحموود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، بانگەشەی پارتی بۆ هەڵبژاردن خستنەڕووی پلانەکانیەتی بۆ چوار ساڵی ئایندە، ئەوانەی بانگەشەی توند دەکەن هیچیان پێ نیە بۆ خەڵک.
ئاماژەی بەوەشکرد،سندوقەکانی دەنگدان وەڵامدەرەوە دەبن، ئێمەش هیچ ترسمان لەهەڵبژاردن نییە.
دەشڵێت؛ ئەوەی دەیکەین دەیڵێین، پارتی خوازیاری حکومڕانییە کە یاسا تێیدا سەروەر بێت.
باسی لەوەشکرد، پارتی پێی وایە ئەو سەردەمە بەسەرچووە، بەڵام یەکێتی دەیەوێت بگەڕێینەوە بۆ پەنجا بە پەنجا.