هەرێم نیوز
ئاسایشی هەولێر لەبارەی تەقەکردنی پاسەوانەکانی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە مزگەوتێکی هەولێر، رایگەیاند، له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی پرسه‌ی هاووڵاتییه‌ك له مزگه‌وتی ڕه‌شاد موفتی له هه‌ولێر، ده‌مه‌قاڵی دروستبووه و دواتر له لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی شاڵاو كۆسره‌ته‌وه ته‌قه له خاوه‌نی پرسه‌كه كراوه و بریندار كراوه.
ئەمڕۆ دووشه‌ممه، 30ـی 9ی 2024، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە ، بنه‌ماڵه‌ی قه‌هار سابیر عه‌لكه پرسه‌یان له مزگه‌وتی ڕه‌شاد موفتی له هه‌ولێر هه‌بووه و "شاڵاو كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ" به‌بێ ئاگه‌داركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته چووه‌ته پرسه‌كه، به‌ڵام له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی خاوه‌ن پرسه‌كه‌وه پێیان ڕاگه‌یه‌ندراوه پرسه‌كه به جێ بهێڵێت و ڕازی نین به چوونی بۆ پرسه‌كه و دڵنه‌واییكردنیان، چونكه له ڕابردوودا دوو كه‌سی ئه‌و ماڵه‌ی پرسه‌یان هه‌بووه، به ده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی شاڵاو كۆسره‌ت "شه‌هید" كراون.
ئاماژەی بەوەش کردووە، له ئه‌نجامدا مشت‌ومڕ دروست بووه و پاسه‌وانه‌كانی شاڵاو كۆسره‌ت به‌بێ ڕێزگرتنی حه‌ره‌می مزگه‌وت و له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی خاوه‌نی پرسه‌كه، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خاوه‌نی پرسه‌كه و ته‌قه‌یه‌كی زۆریان كردووه و خاوه‌نی پرسه‌كه‌یان بریندار كردووه.
باسی لەوەش کردووە، یاسا سه‌روه‌ره و ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌قه‌یان كردووه و له‌م كاره نایاساییه‌دا به‌شدار بوون، ڕووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێنه‌وه.