دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 پێش 2 هەفتە

لێخۆشبوون لە 20%ی سزای سەرپێچیی هاتوچۆ بەردەوام دەبێ

هەرێم نیوز

بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، لێخۆشبوون لە 20%ی  سزای سەرپێچیی هاتوچۆ بەردەوام دەبێ.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا، بە ئاماژە بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان/ بەرێوەبەرایەتی کارگێڕی و سەرچاوە مرۆییەکان شۆفێران لە لێخۆشبوونی سزای سەرپێچی ئاگادار دەکاتەوە.

ڕاشیگەیاند، بڕیار درا بە بەردەوام بوونی لێخۆشبوون لە سزای سەرپێچی هاتووچۆ بە ڕێژەی لە  20% تا بە نووسراوێکی فەرمی دیکە لە کۆتایی هاتنی ئاگادار دەکرێنەوە.

پێشتر وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ پشت به‌ستن به‌ بڕیاری ژماره‌ 248ی رۆژی 27ی 3ی 2024ی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاریدا لێخۆشبون بەڕێژەی 20٪ی سزاکانی کۆن و بەردەوامی هاتوچۆ تاوەکو 30ی9ی 2024 بەردەوام دەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP