دواین هەواڵ

کوردستان‌

 30/09/2024

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا دەکات

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ دووشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئیلبروس کوتراشیڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەدا، بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕووسیا و دوایین پەرەسەندن و پێشهاتەکانی بارودۆخی گشتيی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

لە بەشێکی گفتوگۆکاندا، باس لە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا و جەخت لە گرنگیی ئەنجامدانی پرۆسەکە لە کەشێکی ئارام و دوور لە پێشێلکاری کرایەوە.

پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP