هەرێم نیوز
هێمن میرانى ڕایگەیاند، لە رۆژى دەنگداندا هاتووچۆى نێوان شارەکان ئاسایى دەبێت و قەدەغەى هاتووچۆ ڕاناگەیەندرێت.
هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ڕۆژی دەنگداندا هاتووچۆی نێوان شارەکان ئاسایی دەبێت و قەدەغەی هاتووچۆ ڕاناگەیەنرێت و نابێت بەهیچ شێوەیەک دەنگدەر مۆبایلی زیرەکی پێبێت و دەنگدەر بە تەواوەتی ئازادە لەوەی دەنگ بە چ لایەنێک و كاندیدێك دەدات.
ڕوونیشیکردەوە، هاونیشتمانی ئازادە دەنگ بەکێ دەدات و کەس بۆی نییە ناچاری بکات، گواستنەوەی میمۆرییەکان تەنیا لە ڕێگەی ئاسمانییەوە دەبێت.
جەختیشی لەوەشكردەوە، هەڵبژاردن لەکاتی خۆی بەڕێوەدەچێت و هیچ نیازێک نییە بۆ دواخستنی و دەبێت ڕۆژنامەنووس باجی تایبەت بە کۆمسیۆنی پێبێت.