دواین هەواڵ

کوردستان‌

 29/09/2024

عەلی حسێن: پارتی ناڕوخێت به‌ دوو كه‌سی ناكامڵ کە تازە فێری وشەی سیاسەت بوون

هەرێم نیوز
به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان  ڕایگەیاند، "به‌ دوو كه‌سی ناكامڵ له‌ سیاسه‌ت، كه‌ تازه‌ فێری وشه‌ی سیاسه‌ت بوون، پارتی و رێبازی بارزانی ناڕوخێت".

عه‌لی حسێن، به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند: "خۆی له‌ ته‌له‌فیزیۆن به‌ زمانی ئینگلیزی وتی، من به‌ته‌نیا ئه‌م كاره‌م نه‌كردووه‌ من به‌ ئیمزای (38) كه‌سه‌وه‌ ئه‌م كاره‌م كردووه‌، ئێستاش دێت موزایه‌ده‌مان له‌سه‌ر ده‌كات، ده‌ڵێت، ده‌یڕوخێنین".

ئاشکراشیکرد: "ئاخر به‌چی ده‌یڕوخێنی؟ باوك و باپیرت نه‌یتوانی بیڕوخێنێ‌، خۆش و كوڕیشت ناتوانێ‌ بیڕوخێنێ‌".

ڕوونیشیکردەوە: "پارتی داربه‌ڕووی كوردستانه‌، پارتی به‌ زریانی ناحه‌زان و دوژمنان و ئه‌نفال و كیمیاباران نه‌ڕوخا، پارتی به‌ موئامه‌راتی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی نه‌ڕوخا".

جەختی لەوەشکردەوە: "به‌ دوو كه‌سی ناكامڵ له‌ سیاسه‌ت، كه‌ تازه‌ فێری وشه‌ی سیاسه‌ت بوون، پارتی ناڕوخێت، رێبازی بارزانی ناڕوخێت".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP