دواین هەواڵ

کوردستان‌

 29/09/2024

قائیمقامی کەلار لەبارەی دڕاندنی پۆستەری لیست و کاندیدەکان هاتە دەنگ

شەهاب حاجی ئەحمەد ڕایگەیاند، هەر کاندید و لیستێک فلێکسەکەی بدڕێنرێت دەتوانێت سکاڵا لەسەر ئەو کەسە تۆماربکات.

شەهاب حاجی ئەحمەد، قائیمقامی قەزای کەلار لە لێدوانێکدا رایگەیاند، هەر کاندید و لیستێک فلێکسەکەی بدڕێنرێت دەتوانێت سکاڵا لەسەر ئەو کەسە تۆماربکات کە هەڵساوە بە کاری دڕینەکە و کەسی سەرپێچیکار دەستگیردەکرێت.

باسی لەوەشکرد، لیست و کاندیدەکان دەتوانن بەڵگەکانیان بدەنە دادگاو دادگاش کاری یاسایی خۆی دەکات.

ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیپێکردووەو پۆستەر دڕاندن لە کەلار دەستیپێکردووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP