دواین هەواڵ

کوردستان‌

 29/09/2024

لە سەرجەم وێستگە و ناوەندەکانی دەنگدان کامێرای چاودێری دادەنرێت

هەرێم نیوز
سەرۆکى تیمى رۆژنامەنووسانی کۆمیسیۆنى عێراق ڕایگەیاند، لە سەرجەم وێستگە و ناوەندەکانی دەنگدان کامێرای چاودێری دادەندرێت و تۆماری تەواوی رۆژی دەنگدانی تێدا هەڵدەگیرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 29-9-2024، عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى رۆژنامەنووسانی کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، لە سەرجەم وێستگە و ناوەندەکانی دەنگدان کامێرای چاودێری دادەنرێت، کە میمۆرییەک بە هاردی کامێراکان پەیوەست دەکرێت و تۆماری تەواوی رۆژی دەنگدانی تێدا هەڵدەگیرێت.

ڕوونیشیکردەوە، لە نێو هەر وێستگەیەک دوو کامێرا و بۆ هەر ناوەندێکیش چوار کامێرا دادەنرێن، کامێرای ناوەندەکان دووانیان لە بەشی دەرەوە و دووانەکەی دیکەش لە ژوورەوە دەبن.

سەبارەت بە ناردنی راستەوخۆی تۆماری رۆژی دەنگدان و چاودێریکردنی لە بەغدا، عیماد جەمیل دەشڵێت، هیچکام لە کامێراکان پەیوەست بە بەغداوە ناکرێن، بەڵکو تەنیا تۆماری رۆژی دەنگدان دەکەن، چونکە نزیکەی 1500 بنکە و دەیان ناوەندمان هەیە، ئەوە کارێکی مەحاڵ دەبێت، چاودێری ئەو هەموو بنکە و ناوەندە بکرێت لە یەک کاتدا، ئەو تۆمارانە کاتێک تەماشا دەکرێنەوە، کە سکاڵا لەسەر بنکەیەک یان ناوەندێک هەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP