دواین هەواڵ

کوردستان‌

 29/09/2024

لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بارانبارینی بەخوڕ دەستپێدەکات

هەرێم نیوز
شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە و چوارشەممەی ئەم هەفتەیە هەورە بروسکەو بارانبارینی بەخوڕ لە هەندێک ناوچە دەستپێدەکات. 

سالار عەلی، شارەزای کەشناسی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئێوارەی 1.10.2024، رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە بەدرێژای شەو بۆ 2ی مانگی رۆژی چوارشەممە، بەهۆی دابەزینی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری باکوور، لەگەڵ هاتن و هەڵکشانی شێیەکی زۆر لە دەریای سوورە و کەنداوی عەرەبی تێکەڵی بارستە هەوا ساردەکە دەبێت.

ڕوونیشیکردەوە، ئەوەش دەبێتە دروستبوونی چڕبونەوەی هەورەکان و دەگۆڕێت بۆ هەوری پڕ، دواتر لەگەڵ هەورە بروسکە و بارانبارین، کاریگەری خۆی دروست دەکات لەسەر بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەبڕی جیاواز باران دەبارێت.

جەختی لەوەشکردەوە، لە هەندێک شوێن بارانی بەخوڕ و هەورە بروسکە زیادبوونی خێرایی با بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە هەندێک شوێن روودەدات.

باسی لەوەشکرد، کاریگەری شەپۆلەکە بەم جۆرەیە، (شاری سلێمانی و ناوچە شاخاوییەکانی، شاری هەڵەبجە و ناوچە شاخاوییەکانی، شاری کەرکوک و دەوروبەری و ناوچەکانی گەرمیان، بەشێکی ناوچە سنوورییەکانی هەولێر و ناوچە شاخاوییەکانی) دەگرێتەوە.

سالار عەلی دەشڵێت؛ لەگەڵ ئەوەشدا پلەکانی گەرما روو لە دابەزین دەکات و کاریگەری شەپۆلەکە رۆژی چوارشەممە کۆتایی دێت. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP