هەرێم نیوز
عەبدوڵای کوێخا موبارەک ڕایگەیاند، “فەوجی ٣٥ی کەرکوک لە جاران بەھێزترە و یەکێتی نەیانتوانیوە ئیرادەی پێشمەرگەکانی بکڕن”.
عەبدوڵای کوێخا موبارەک لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: “ھەموو یەکێتی ھەوڵیاندا کۆتای بە تەنھا یەک فەوجی پارتی بھێنن چونکە نیگەران بوون لەوەی ئەو فەوجە لە گەنجانی چەمچەماڵی ژێر دەسەڵاتی ئەوان پێکھاتووە، ئێستا ئەو فەوجە (فەوجی ٣٥ی کەرکوک) لە جاران بەھێزترە و نەیانتوانی ئیرادەی پێشمەرگەکانی بکڕن یان بشکێنن، کەچی ئەڵێن کۆتای بە دەسەڵات و ئیرادەی ئەو پارتیە عەزیمە دەھێنین ھھھھھ”.