هەرێم نیوز
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، رایدەگەیەنێت، جێی شانازییە، پارتی هەمیشە جێی متمانەی هەموو پێکهاتەکان و بە تایبەتی مەسیحییەکان بووە و لە سایەی پارتیدا، بنەماکانی بەیەکەوەژیان لە کوردستان بەهێزتر دەبێت و مافی پێکهاتەکان پارێزراو دەبێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، مهسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگهیاند، لهگهڵ پارت و لایهنهكانی ئهندامی هاوپهیمانانیی مهسیحی كۆبوینهوه و ئاماژەمان بەوە دا کە پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان، بە تایبەتی کلدان و ئاشووری و سریان و ئەرمەن، بەشێکی گرنگن لە گەلی کوردستان و ئێمە هەموومان بەیەکەوە خاوەنی ئەم نیشتمانەین.
مەسرور بارزانی، ئاماژهی بۆ ئهوهش كردووه، دووپاتمان کردەوە کە جێی شانازییە، پارتی هەمیشە جێی متمانەی هەموو پێکهاتەکان و بە تایبەتی مەسیحییەکان بووە و لە سایەی پارتیدا، بنەماکانی بەیەکەوەژیان لە کوردستان بەهێزتر دەبێت و مافی پێکهاتەکان پارێزراو دەبێت.
هاوپەیمانیی مەسیحی، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ پشتیوانیی بێسنووری جەنابی سەرۆک بارزانی و پارتی دەربڕی کە هەمیشە پشتیوان و بەرگریکار و پارێزەری مافی پێکهاتەکان بووە و ڕووبەڕووی هەموو هەوڵەکانی پێشێلکردنی مافەکانی پێکهاتەکان وەستاوەتەوە.