دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

سەرۆکایەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی کوژرانی نەسروڵڵا بڵاوکردەوە

هەرێم نیوز

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە، راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، لە ڕاگەیەندراوێکدا نیگەرانیی خۆی لە هەمبەر پەرەسەندن و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەردەبڕێت.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتوە، "به‌ نيگه‌رانييه‌كى زۆره‌وه‌ له‌ پێشهاته‌ سه‌ربازييه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و به‌ئامانجگرتنى سه‌يد حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، ئه‌ميندارى گشتيى حيزبوڵڵاى لوبنانى و ياوه‌رانى ده‌ڕوانين. پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خێزان و كه‌سوكارى شه‌هيدان ده‌كه‌ين و هاوخه‌ميانين."

ئاماژە بەوەشدراوە، ئەم پێشهاتانه‌ مەترسییەکی جددی لەسەر ئاسایش و سەقامگیريی ناوچەکە دروست دەکەن. هۆشداری دەدەین کە بەردەواميى ئه‌م دۆخه‌ تەنیا کارەسات و ماڵوێرانيی زیاتری بۆ هه‌موو لايه‌ك به‌بێ جياوازى لێ دەکەوێتەوە. بۆیە داوا لە هەمووان دەكه‌ين به‌ دانايى و دانبه‌خۆداگرتن، ڕێگه‌ له‌ تێکچوونی دۆخەکە بگرن و سەقامگیريی ناوچەکە بپارێزن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP