دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

چیرۆکی ئەو کەسەی دوو رۆژ پێش کوژرانی نەسروڵڵا پێی وت "تۆ فرۆشرای، وەسێتنامەکەت بنوسە"

هەرێم نیوز

محەممەد عەلی حوسێنی ئەمینداری گشتی شورای ئیسلامی عەرەبی، رۆژی چوارشەممەی رابردوو واتە دوو رۆژ پێش کوژرانی حـ.ـەسەن نەسروڵڵا محەمەد عەلی پێ ڕاگەیاندووە، کۆماری ئیسلامی ئێران مامەڵەی لەسەر خوێنی کردووە و پێویستە بە زووترین کات وەسیەتنامەکەی بنووسێت. 

محەممەد عەلی حوسێنی، لە ساڵانی رابردوودا دۆستێکی نزیکی حەسەن نەسروڵڵا بوو، کە بە هۆی دژایەتیکردنی لەگەڵ سیاسەتەکانی حیزبوڵڵا، بە تایبەت نزیکیی لە کۆماری ئیسلامی، وردە وردە بووە یەکێک لە ڕەخنەگرانی ئەو گرووپە چەکدارییە.

دوو ڕۆژ پێش مردنی نەسروڵڵا، محەمەد عەلی حوسێنی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبیەی سعودی بە نەسروڵڵای وت، " کەسوکارەکانتان کۆبکەوە و وەسیەتنامەکەت بنووسە چونکە ئەو کەسەی (ئێران) پشتیوانی لێدەکردی ئەمڕۆ تۆیت فرۆشتوە. 

حوسێنی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەگەر دەتزانی ئێران چی لەبارەی تۆ وتووە و لەبەرمبەر پێدانی زانیاری لەسەر تۆ، چ داواکارییەکی کردووە، هاوکێشەکە دەگۆڕا. 

پاشان حوسێنی، هۆشداری دایە نەسروڵڵا و وتی، لەم شەوەوە دەبیتە ئامانجی یەکەمی ئیسرائیل، بۆیە تکایە وەسیەتنامەکەت بنووسە، هەڕەشەت لێناکەم، ئەمڕۆ بە جدی قسەت لەگەڵ دەکەم.

چاوەڕێ دەکەین و دەبینین کە کێ بەڵێنی گەیشتە خەونی چوونە قودسەوەی پێدایت و کێ فریوی دای.

ئەمەش لەکاتێکدایە، حـ.ـەسەن نەسڕوڵا ئەمینداری گشتی حــ.ـیزبـ.ـوڵڵای لوبنان ئێوارەی دوێنێ لە هێرشێكی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر ناوچەی حەرەت حریک لە باشوری بەیروتی پایتەختی لوبنان كوژرا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP