هەرێم نیوز
حەوت ساڵ بەسەر یادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان تێپەڕی، یادێک کە تێیدا سەدا 92.7 هاوڵاتییان بە بەڵێ دەنگیان بۆ دا. کورد بەهەموو جیهانی وت سەربەخۆخوازە و ئازادی دەوێت. ئەویش لە ژێر سەرۆکایەتی بارزانی، کە هەموو تەمەنی بۆ شکۆداریی میلەتی کورد تەرخان کردووە
بارزانی دەڵێت: ئەگەر لە پێناو سەروەری و شکۆدا سەرکێشیت کرد، بەکەمتر لەوەی ئامانجتە رازی مەبە
ئازادی لە بەهادارترینەکانی ژیانە، بۆیە نرخەکەی گەلێک گرانە
بارزانی بەم شیعرەی هەر یەک لە موتەنەبی و میخائیل نوعەیمە یادی ریفراندۆمی کردەوە
لە رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017 لەگەڵ کردنەوەی دەرگای بنکەکانی دەنگدان، هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بە جۆش و خرۆشەوە چوونە سەر سندووقەکان و دەنگیاندا.
بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆن 3 ملیۆن و 305 ھەزار و 935 كەس بەشداریان لە پڕۆسەكەدا كرد کە دەکاتە%72 ، هاوڵاتییانیش 92.7% دەنگییان بە بەڵێ دا، چونکە ئەمە مافێکی ڕەوای گەلی کوردستانە تا بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات.
لەو رۆژەدا بەهۆی ئیرادە و هێزی بارزانییەوە، کوردستان توانی دەنگدان بۆ سەربەخۆیی بکات و لە سەرانسەری کوردستاندا بەرەو پێشوازی ئەو بڕیارە چوون و بەهەموو دونیایان سەلماند بە کەمتر لە سەربەخۆیی و ئازادی رازی نابن.
گەلی کوردستان دەتوانێت ئەو کارتە وەکو بەڵگەیەکی مێژووی هەموو کاتێک بەکاریبهێنێت، کە گەلی کورد بوونی هەیە و ڕیفراندۆمی کردووە و بە دەنگی بەڵێ دەنگی بۆ سەربەخۆی داوە
ئەوەی کوردستان کردی، مافی رەوای خۆی بوو، ئەوەشی کە خەڵکی هاندا و بوێری پێدا ئەم بڕیارە مێژووییە لەیادنەکراوە بدات، کەس نەبوو جگە لە بارزانی.