دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

بەیجەر لە ئامێرێکى پەیوەندیی سەرەتاییەوە چووە بوارى سەربازیی

هەرێم نیوز

نیوەڕۆ رۆژى سێشەمە 17ـى ئەیلوولى 2024 دەکرێت وەک رۆژی گۆڕانکاریی لە شێوازی هێرشکردنى ئیسرائیل دابنرێت بۆ سەر نەیارەکانى، دیارترینیان حیزبوڵاى لوبنانە کە رایانگەیاندا هه‌واڵگری ئیسرائیل توانیویه‌تی دزەبکاتە ناو ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیی ئه‌ندامانیان و ئاژانسی نیشتمانی لوبنانیش پشتڕاستی كردووه‌ته‌وه‌، هه‌واڵگری ئیسرائیل دزەیکردووەتە ناو ئامێری بێتەلی جۆری "په‌یجه‌ر"ـی ئه‌ندامانی حزبوڵڵا، كه‌ ئامێرێكی بچووكه‌ و بۆ په‌یوه‌ندیکردن به‌كار دێت، بەهۆی تەقینەوەی ئامێره‌كانیش كه‌ به‌ ده‌ستی ئه‌ندامانی حزبوڵڵاوه‌ بووه‌، بوگوێرەى سەرچاوەکان 9کەس بەو هۆیەوە کوژراون کە یەکێکیان منداڵەو دوانیشیان ئەندامى حیزبوڵان و 2800 ـى دیکەی ئەو حیزبەش برینداربوون.

بەیجەر – هەندێکجار – بەیبەریشى پێدەگوترێت، ئامێرێکى پەیوەندیکردنى نوسین و دەنگە، سەرەتاى دروستکردنى دەگەڕێتەوە بۆ سەدەى رابووردوو لەشێوەیەکەى سادەو ساکاردا بەڵام ئێستا پێشکەوتنى بەخۆیەوە بینیوە، بڕێ تێچوونى کەمە و لەسنورێکى دیاریکراودا بەکاردەهێنرێت بە بێ هیچ تیچووەیەک و هەر ئەوەندە بەسە کە ئامێرەکە بەردەست بێت و پەیوەندى دەکرێت بە ئامێرە سەرەکییەکەیەوە، کە ئەم جۆرە ئامیرە لەنێو فەرمانگە، ئەندامانى خێزان، کۆمپانیا و گروپەکاندا بەکاردەهێنرێت، بەڵام بەهۆی پەیدابونى ئامێری مۆبایلى پێشکەوتوەوە بۆ ماوەیەکى زۆر بایەخی لەدەستدا کە لە زۆربەى شوێنەکاندا پێیان دەگوترا – هۆکی تۆکی یان دایکەو بەچکە- ، بەمەبەستى شارەزایی زیاتر مێژوویەکى کورتى وەبیر دێنینەوە. ساڵی 1921 بۆ یەکەمجار لە لایەن بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دیترۆیتى ویلایەتى میشیگانى ئەمریکاوە بەکارهێنراوە بۆ مەبەستى ئاگاداربوونى خێرا لە روداوەکان. ساڵی 1950 چووەتە بوارى تەندروستى و بۆ یەکەمجار لە نەخۆشخانەیەکى جووەکانى نیۆرک کاری پێکراوە بەمەبەستى ئاگادارکردنەوەى کارمەندانى تەندروستى بۆ هەر کارێکى تایبەتى نەخۆشخانەکە. ساڵی 1959 بۆیەکەمجار لە لایەن کۆمپانیاى مۆتۆرۆلاوە ناوى بەیجەرى لێنراوە، ئەو ئامێرە بەردەوام بووە لە ناردنى نامەى دەنگى و نووسین تا کۆتایی حەفتاکانى سەدەى رابوردوو.

ساڵى 1980 بەشێوەیەکى بەرفراوان گەشەى کردو بووە یەکێک لە ئاسانکارییەکان بۆ فەرمانگە و شوێنەگشتیەکان و ئەوانەى کە ژمارەیەکى زۆر فەرمانبەر یان کرێکاریان هەبووە و تەنانەت بەشێک لە خێزانەکانیش لەناو خۆیاندا بەکاریانهێناوە، بەڵام لەبەر ئەوەى تێچووەکەى کەمێک زۆر بووە هەمووان دەستیان پێنەگەشتووە. ساڵی 1994 کۆمپانیاکان زیاتر پەرەیان پێداوە و تا رادەیەکى زۆر بووەتە ئامێری پەیوەندیکردنى کەسى و ژمارەیەکى زۆری بڵاوبووەتەوە. بەگوێرەى پێگەى تێکجیری تایبەت بە ئامێرە تەکنۆلۆژییەکان، لەکاتى گەشتنى نامە دەنگى و تێکستیەکاندا بەکاربەرەکانی بەچەند شێوەیەک ئاگادارکردووەتەوە و بەیجەربووەتە سەرەتایەکى زۆرباش بۆ دروستکردن و داهێنانى ئامێری مۆبایل لەم شێوەیەى ئێستایدا، لەبەر ئەوەى هیچ سیمێکى تایبەتى تێنکارێت پێویستى بە مەسرەفى رۆژانە نییە، تەنها لە رێگەى شەپۆلی رادیۆیی تایبەتەوە کارەکانى ئەنجامدەدات، سەرچاوەکە ئاماژەى بەوەشکردووە زۆرینەى ئەوانەى بەکاریدەهێنن ئەوانەن کە کارى تیم، خێرا، ئاگرکوژێنەوە، پۆلیسی رێگەوبان، پارێزەیی -سیکوریتى- تیمى تایبەتى کارەسات ، تەندروستى ، بیناسازیی، کافتریا و چێشتخانە گەورەکان و چەند بوارێکى دیکە، لەبەر ئەوەى باترییەکەى زوو تەواو نابێت خواستى زۆری لەسەرە، پێگەکە ئاماژەى بەوەشکردووە بەشێک لەوانەى کە دەیانەوێت کارەکانیان بە نهێنى بمێنێـتەوەو کەس ئاگاداریان نەبێت بەیجەر بەکاردەهێنن لەبەر ئەوەى لە رووی ئەمنییەوە لەوانى تر پارێزراوترن، لە هەرێمى کوردستانیش بەشێک لەو گوندنشیانەى کە تۆڕی مۆبایلیان نەگەشتووەتێ بەکارى دەهێنن و وەک هەندێک لە سەرچاوەکانیش ئاماژەى پێدەکەن قاچاخچی و راوچییە نایاساییەکانیش بەکارى دەهێنن، بەڵام بەهۆی روداوە نوێیەکەوە گومان کەوتووەتە سەر ئەمنیەتى ئەو ئامێرە و پێدەچێت لە ماوەکانى داهاتوودا کەلێنەکانى زیاتر دەربکەون.

سەرچاوەیەکى سەربازیی لوبنانیش رایگەیاند بەگوێرەى زانیارییەکانى ئەوان سوپاى ئیسرائیل و دەزگاى هەواڵگریی لە رێگەى شەپۆلە موگناتیسییە رادیۆییە بێتەلەکانەوە دەستى گەشتووە بەو ئامێرانە و تەقاندونیەتەوە، هەر ئەو سەرچاوەیەش ئاماژەى بەوە کردووە لەڕێگەى ناردنى تیشکى تایبەت بە تەقاندنەوەى باترییەکان و بەرزکردنەوەى پلەى گەرمییەکانیان کە مادەى لیسیۆمی تێدایە کارەکە کراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP