دواین هەواڵ

جیهان‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

پزیشکیان: ئەگەر شتێک ڕووبدات ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئێران جیادەبێتەوە

هەرێم نیوز

مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران کە چەند ڕۆژێک لە وڵاتی ئەمریکا بوو بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی گشتی کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە دیدارێکیدا لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوڵاتی ئێرانی لە نیویۆرک باسی جیابوونەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لە ئێران کرد.

لەدیدارەکەدا، سەرۆککۆماری ئێران وتی:" ئەگەر خوا نەکات شتێک لەم وڵاتەدا ڕووبدات، ئەوا ئێران نامێنێتەوە، ئازەربایجان حکومەتێک بۆ خۆی و کوردستانیش حکومەتێک بۆ خۆی دروست دەکات، خوزستان و بەلوچستانیش بەهەمان شێوە، واتە چیتر ئێران بوونی نامێنێت، ئەگەر شەڕ ڕووبدات، ئیتر وا نییە کەسێک بیەوێت ئێران بپارێزێت، هەرکەسە و لە ناوچەکەی خۆیدا دەسەڵات دەگرێتەدەست."


ماڵپەڕی "ئێران وایەر" کە ئەم گرتە ڤیدیۆییەی دیداری پزیشکان و ئێرانی لایەنگری حکومەت لە ئاهەنگی ئێوارەخوانەکەی لە نیویۆرک بڵاوکردەوە، نووسیویەتی بەشێک لە ئێرانییەکان لە کاتی کۆبوونەوەکەدا ڕەخنەیان لە پرسەکانی وەک دۆخی گواستنەوە بۆ ئێران و حیجابی زۆرەملێ گرتووە.

حکومەتی بەردەوام سەرکوتی کوردانی ڕۆژهەڵاتی دەکات و حیزبەکانیش بە"جوداییخواز" ناودەبات و هەمیشە لە هەوڵی ناشرینکردنی ڕووخساری حیزبەکانە تاوەکو شەرعیەتی ناوخۆیی وەرگرێت بۆ هێرشکردنەسەریان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP