هەرێم نیوز
دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند بەم زووانە بڕیارێکی گەورە سەبارەت بە ئێران دەدات و جەختی کردەوە هەموو بژاردە و ئەگەرەکان لەسەر مێزن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 17ـی 9ـی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی ئەکسیۆس ڕایگەیاند، بڕیاردان لەسەر لەناوبردن و ڕووخاندنی دەسەڵاتی ئێران بڕیارێکی گەورەیە و لە ئێستادا سەرجەم بژاردەکان لەسەر مێزن.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ڕەنگە هێزەکانیان ناچار ببن و پێویست بکات دووبارە دەست بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییە بەرفراوان و گەورەکان بکەنەوە لە دژی ئێران.
لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە لە جەنگی دژی ئێراندا، لە قۆناغ و وەرچەرخانێکی یەکلاکەرەوە نزیک دەبنەوە.