هەرێم نیوز
وەزیری شارەوانی ڕایگەیاند، دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا لە قۆناغی کۆتاییدایە و لەدوو ھەفتەی داھاتوودا دەست به دابەشکردنەکە دەکرێت.
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی ھەرێمى كوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، پرۆسهى دابهشكردنى زهوى بهسهر فهرمانبهراندا لەدوا قۆناغەکاندایە و ھەندێک له شارەوانییهكان کاری خۆیان تەواوکردووە و زەوی و نەخشەکان ئامادەکراوە و چاوەڕێى ئهوهین لیستی ناوەکان بگات.
ڕوونیشیکردەوە، لیستی ناوی بەشێک لە وەزارەتەکانیان پێگەیشتووەت و، ئەوانیش به مهبهستى دهرچوونى بڕیارى پێویست بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی دەنێرن و پاش ئهوه ئەوە دەستدەکەن بە قۆناغی گەڕانەوەی ناوەکان و وردبینیکردن.
ئاشکراشیکرد، له ماوهى دوو ھەفتەی داھاتوودا پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بە سەر فەرمانبەراندا لەھەندێک لە شارەوانییەکان دەستپێدهكات.