هەرێم نیوز
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا ده‌وامی سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندان كه‌مده‌كاته‌وه و به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ش، 24 كاتژمێر له ئه‌ركدا ده‌بن و 48 كاتژمێر پشوو وه‌رده‌گرن.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه واژۆی رێبه‌ر ئه‌حمه‌دی له‌سه‌ره تێیدا هاتوه، بڕیاردرا به‌گۆڕینی ئه‌ركی كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ به‌گشتی له دوو پۆست بۆ سێ پۆست، واته 24 كاتژمێر له‌ئه‌ركدا ده‌بن و 48 كاتژمێر پشو وه‌رده‌گرن.
ئاماژە بەوەش کراوە، بڕیارەکە ئەو کەسانە ناگرێتەوە، کە دەوامیان رۆژانە لە کاتژمێر 8ی بەیانی بۆ 3ی دوای نیوەڕۆیە.