دواین هەواڵ

کوردستان‌

 27/09/2024

بایەکی توند چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

هەرێم نیوز

شارەزایەکی بواری کەشناسی دەڵێت، بایەکی توند سلێمانی و شارەزوو و گەرمیان دەگرێتەوە و : کاریگەری بایەکه زیاتر لەسەر تێکدانی وێنەی کاندیدەکان و لیستەکان دەبێت لەسەر ستونی کارەباو شەقامەکان.

سیروان ساڵح شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند: بەهۆی دروستبوونی جیاوازی پەستانی هەواو پلەکانی گەرمی لە نێوان ناوچه شاخاویەکان و دەشتەکانی گەرمیان سبەی شەممەو دوسبەی یەکشەمە چالاکی باکوور لە سنوری سلێمانی و دەشتی شارەزورو ناوچە جیاوازەکانی گەرمیان دەستپێدەکات.

دەشڵێت، پێشبینی دەکەین هەندێک کات خێرایی با بگاتە نێوان ( 20 تاوەکو 35 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کاریگەری بایەکه زیاتر لەسەر تێکدانی وێنەی کاندیدەکان و لیستەکان دەبێت لەسەر ستونی کارەباو شەقامەکان، هەروەها ئەگەرهەیە کاریگەری هەبێت بۆسەر ئەو درەختانەی کە قەدەکانیان زۆرلاوازن ئەویش لە چەند ناوچەیەکی کەم.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP