هەرێم نیوز
شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، سبەینێوە بەشێک لە شەقامی شاڕێی پێشمەرگە و بە دیاریکراوی بەردەم دادگای سلێمانی دادەخرێت.
ئەمشەو سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند، سبەی، ٥شەممە، ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٩/٢٦ لە کاتژمێر ١ی پاش نیوەڕۆ بەشێک لە شەقامی شاڕێی پێشمەرگە و بە دیاریکراوی بەردەم دادگای سلێمانی دادەخرێت.
ئاشکراشیکرد، بەمەبەستی ئامادەکردنی بۆ قیرتاوکردن لە »سایدی ڕۆیشتوو بەرەو » دەرەوەی شار.
شارەوانی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەکات کە ڕێگاکانی چواردەوری بەکاربهێنن.