دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

بارزانی پێشوازی لە لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات

هەرێم نیوز

 بارزانی لە پیرمام لەگەڵ شاندی لیژنەی دارایی عێراق کۆبووەوە و لە دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر گرنگی دانانی یاسا فیدراڵییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، ئەویش لە چوارچێوەی دەستووری عێراق. 

ئەمڕۆ چوارشەممە،لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی عەتوان عەتوانی کرد.
لە دیدارەکەدا شاندی میوان  کاروبارەکانی لیژنەی دارایی و هەوڵەکانی نوێنەرانی ئەندام لە لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی لە بابەتی بودجە بۆ سەرۆک بارزانی خستەڕوو.
هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر گرنگیی دانانی یاسا فیدڕاڵییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ، ئەویش لە چوارچێوەی دەستووری عێراقی.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP