دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

یونامی: پشتیوانی لە هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە و شەفاف دەكەین

هەرێم نیوز

نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق داوادەکات هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە دادپەروەرانە و شەفافانە بەڕێوەبچێت و رەنگدانەوەی خواستی خەڵکی هەرێم بێت.

نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پێشوازی لە دەستپێکردنی ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات، رایگەیاند، چاوەڕوانی بانگەشەیەکی هێمنانە و ڕێزدارانەن بۆ هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستانی عێراق.

یۆنامی، جەختی کردەوە لەوەی دەبێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە دادپەروەرانە و شەفافانە بەڕێوەبچێت و ڕەنگدانەوەی خواستی خەڵکی هەرێمى کوردستان بێت.

نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان داواشی کرد، کە بەشداربوان سەرنجيان لەسەر کێبڕکێیەی ئاشتيانەی بێت و رەنگدانەوەی لەسەر ديدگا و بەرنامەکانیان هەبێت، بۆ ئەوەی دەنگدەران بتوانن بڕياری هۆشيارانە لەسەر سندوقی دەنگدان بدەن.

یۆنامی باسی لەوەشكردوە، بۆ ئەوەی ئەم هەڵبژاردنانە متمانەپێکراوبن زۆر گرنگە کە ژینگەیەکی سەلامەت دابینبکرێت و پێشوازیەکی باش لە هەمو کاندیدەکان و دەنگدەران بکرێت، بەتایبەتی ئەو ژنانەی کە زۆرجار لە کاتی پرۆسەکانی هەڵبژاردنەکاندا ڕوبەڕوی ئاستەنگی جیاواز دەبنەوە، هەر ناکۆکییەک کە پەیوەندی بە هەڵبژاردنەکانەوە هەبێت، پێویستە لە ڕێگەی میکانیزمە بەردەستەکانەوە چارەسەر بکرێت بە تایبەتی ئەو میکانیزمانەی کە لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە دانراون.

جەختیشی کردەوە لەوەی پێوسیتە کەشێکی سەلامەت بۆ کاندیدە ئافرەتەکان بڕەخسێت کە زۆرجار دوجاری ئاستەنگ دەبنەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP