دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی ئەوقاف: پشکی حاجیانی هەرێم زیاد کراوە

هەرێم نیوز

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ژمارەی حاجییانی هەرێمی کوردستان لە 4685 کەسەوە زیادکرا بۆ 5120 کەس.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێم رایگەیاند: لە کۆن ئەمڕۆ 117 هەزار کەس کە ناویان بۆ بەجێهێنانی پرۆسەی حەج تۆمارکردووە ناویان دەچێتە تیروپشکەوە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج لە ساڵی 2025 دا.

هاوکات ئەمڕۆ چوارشەممە، شێخ نیاز ڕاغب نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتی دەستەی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بە ئامادەبوونی لیژنەیەک کە پێکدێت لە نوێنەری ئەنجوومەنی وەزیران و ئەنجوومەنی دادوەران و ڕێکخەری پرۆسەکە و نوێنەری وەزارەتی ئەوقاف و کارووباری ئاینی تیروپشک بۆ ناوی ئەو کەسانە دەکرێت کە بەنیازن گەشتی حەج بکەن.

وتیشی: تیروپشکەکە بۆ ئەو هاووڵاتیانەیە کە لە ساڵی 2017 و 2023 فۆڕمیان پڕکردووەتەوە و کراونەتە یەک لیست و تیروپشکەکە دەکرێت، ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم ساڵ هیچ ناونووسینێک بۆ هاووڵاتیان نەکراوە بۆ گەشتی حەج.

ئاماژەی بەوەشدا، لەو پشکانە ژمارەیەک پشک بۆ موڕشیدانی ئاینی و تیمی پزیشکی و کەسوکاری شەهیدان و گرووپی ئیداری سەرپەرشتی پرۆسەی حەج و شؤفێرانی پاس تەرخان دەکرێت، کە 72 پشک تەنیا بۆ شۆفێرانی پاسەکانە، بۆیە ئەوەی دەمێنێتەوە کە ئێمە تیروپشکیان بۆ بکەین بریتییە 4513 پشک.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP