دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و دوو بڕگەی گرنگ تاوتوێ دەکات

هەرێم نیوز

ئەنجومەنی وەزیران  و دەربارەی دۆسێیەکانی فەرمانبەرانی گرێبەست و سێ یەکەمەکان زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان و دوا پێشهاتەکانی پەیوەندیدار بەسەرژمێری گشتیی دانیشتوانی عێراق کۆبونەوەی ئاسای خۆی ئەنجامدەدات

ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ی9ی2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران؛ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەکات.

ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیدا، دوو بڕگە تاوتوێ دەکات:

بڕگەی یەکەم: میوانداریکردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی گشتیی ڕاژە بۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ خستنە ڕووی ڕاسپاردە و پێشنیارەکانیان، سەبارەت بە دۆسێیەکانی فەرمانبەرانی گرێبەست و سێ یەکەمەکان زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان هەڵگرانی بڕوانامەی باڵاکان و ئەوانەی کە یاسای پابەندی خاوەن پیشەی تەندروستی و پزیشکی دەیانگرێتەوە.

بڕگەی دووەم: خستنەڕووی دوا پێشهاتەکانی پەیوەندیدار بەسەرژمێری گشتیی دانیشتوانی عێراق کەوا بڕیارە لە ڕێککەوتی 20ـی تشرینی دووەمی 2024بکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP