دواین هەواڵ

کوردستان‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

لیژنەی دارایی عێراق گەیشتە هەولێر

هەرێم نیوز
پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، بۆ تاوتوێکردنی پرسی مووچە، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق گەیشتنە پایتەخت. 

ئەمشەو پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، 
لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پێشوازی لە شاندێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کراوە، کە پێکهاتوون لە سەرۆکی لیژنە و ژمارەیەكی دیکە لە پەرلەمانتار و ئەندامانی لیژنە و راوێژکارانی.

باسی لەوەشکرد، بڕیارە شاندی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بارەی پرسی مووچەی فەرمانبەران و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان كۆببنەوە و تێیدا تاوتوێی ڕێگە چارەسەرییەکانی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی كوردستان بکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە،  8ی ئەم مانگە تەیف سامی وەزیری دارایی و شاندێکی باڵای حکومەتی عێراق هاتنە هەولێر و پرسی مووچە و مافە دەستورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP