هەرێم نیوز
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێم ڕایگەیاند، هیوامان وایە هێزو لایەنە بەشداربوەکانی هەڵبژاردن بەهەست کردن بەبەرپرسیارێتی دوور لە ناو زراندن و شکاندنی یەکتر هەڵمەتی بانگەشە بەڕێوە ببەن.
دهقی پهیامهكهی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ:
پەیامێک لەدەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەبارەت بەدەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان.
بەبۆنەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بڕوای وایە پڕۆسەی هەڵبژاردن بنەمایەکی سەرەکی دیموکراسی و کۆمەڵگای مەدەنیەو یەکێکە لەبنەما سەرەکیەکانی مافی مرۆڤ بەتەواوی پشتیوانی هەڵبژاردنێکی ئازادو پاک و ئارام دەکەین.
ئێمە هیوامان وایە هێزو لایەنە بەشداربوەکانی هەڵبژاردن بەهەست کردن بەبەرپرسیارێتی دوور لە ناو زراندن و شکاندنی یەکتر هەڵمەتی بانگەشە بەڕێوە ببەن و بەتەواوی ڕێز لە یاساو ڕێنماییەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن بگرن و پابەندبن و ڕێز لەبەهاو ئاکارە نیشتمانی یەکان بگرن.
وەک دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بڕیاره بەچەند تێمێکی تایبەتەوە لەسەرجەم شارەکان چاودێری پڕۆسەکە بکەین وەک ئەرکێکی پیشەیی دەستەکەمان لە پێناو هەڵبژاردنێکی شەفاف و دوور لەکێشەو پیشاندانی وێنەیەکی جوانی دیموکراسی بە جیهانی دەرەوەو و دۆستانمان.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ٢٤/٩/٢٠٢٤