هەرێم نیوز
بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، سەرجەم ناوەندەکانى خوێندن فرۆشتنى خواردنەوە گازییەکان و وزەبەخشەکان قەدەغە دەکرێت.
بەناز رەمەزان، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی لە لێدوانێکدا رایگەیاند، لەلایەن لیژنەی فرۆشگاکان و قائیمقامیەتی سلێمانیەوە سەردانی فرۆشگای ناو قوتابخانەکان دەکرێت، خواردنەوە وزە بەخشەکان و گازیەکان و هەندێک جۆری شۆکۆلاتە نابێت بفرۆشرێن.
ئەم بڕیارەى پەروەردەى سلێمانى لەکاتێکدایە، سبەینێ دەستپێکى ساڵى نوێى خوێندنە و پەروەردەى سلێمانیش هەموو رێنماییەکانى ساڵى نوێى خویندنى بۆ سەرجەم ناوەندەکانى خوێندن ناردووە کە پێویستە پێوەى پابەندبن.