هەرێم نیوز
کارەبای گەرمیان ڕایگەیاند، بەهۆی ئامادەکاری بۆ وەرزی زستان کارەبای نیشتیمانی لە ڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەدا بەسەر هاوڵاتیاندا دەکوژێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 24-9-2024، بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان لە ئاگاداراییەکدا ڕایگەیاند، ئاگاداری هاوڵاتیانی سنوری قەزای کفری وناحیەی سەرقەڵا دەکەینەوە بەهۆی چاکسازی کردن لەهێڵی نێۆان وێستگەی ( 400kv)بازیان و وێستگەی (132kv) کفری و ئامادەکاری بۆ هاتنی وەرزی زستان.
ئاماژەی بەوەشکرد،سبەی چوار شەمەو پێنج شەمە 2024/9/26/25کارەبای نیشتیمانیان نابێت.
ئاشکراشیکرد، لە کاتژمێر ( 8 )بەیانی بۆکاتژمێر ( 1 )نیوەڕۆ بۆسەلامەتی تیمەکانی کارکردن.