هەرێم نیوز
وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و دووپاتی ئەوە دەکاتەوە، ڕێزگرتن له ئافره‌تان و ژنان له‌كاتی شه‌ڕدا، هه‌وڵده‌دات كه‌رامه‌ت و جه‌سته‌ی خانمان پارێزراو بن.
سێشەممە 24ـی ئەیلوولی 2024، وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی کردووەتەوە، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك چۆن هه‌میشه داكۆكیكاری یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی و یاسای نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ و به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كان بووه، له‌مه‌ودواش درێژه به‌م سیاسه‌ت و بنەما و بیر و باوەڕەی ده‌دات و به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌تایبه‌تی ڕێزگرتن له مافه‌كانی ئافره‌تان و ژنان و زیاتر له‌كاتی ململانێ و شه‌ڕو ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا هه‌وڵده‌دات كه‌سایه‌تی و كه‌رامه‌ت و جه‌سته‌ی خانمان پارێزراو بن، ئاماژە بەوە دەکات کە له‌سه‌ر ئاستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان، بڕیار و فەرمانی ڕاشكاوانه ده‌ركراوه بۆ قەدەغەکردنی هەر جۆرە توندوتیژیەکی سێکسی دژی هاووڵاتیانی مەدەنی لە کاتی ئەنجامدانی هەر ئۆپەراسیۆنێک، بەتایبەتی دژی ژنان و کچان.
دەشڵێت، له بڕیار‌و فه‌رمانه‌كاندا ئاماژە بەوە دراوه کە توندوتیژی سێکسی لە ململانێی چەکداریدا لەوانەیە ببێتە تاوانی نێودەوڵەتی و تاوانی جەنگ و تاوانی دژی بە مرۆڤایەتی و جینۆساید، ئه‌مه‌ش لێپرسینه‌وه‌و ناوزڕاندنی به‌دواوه ده‌بێت.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دووپاتیده‌كاته‌وه كه بەردەوامی بە كه‌لتووری مرۆڤدۆستی دەدات و هەوڵدەدات بۆ پاراستنی خەڵکی مەدەنی و ئافره‌تان و منداڵان و پێكهاته‌كان و پاراستنی کەرامەت و بەرزڕاگرتنی مافەکانی مرۆڤ و به‌ها مرۆڤایەتییه‌كان.
ئاماژەی بەەشکردووە، پابەند دەبێت بە یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی، لەوانەش ڕێککەوتننامەی یه‌كه‌می جنێڤ کە ئافره‌تان بەهۆی ڕەگەزیانەوە پێویستە بە ڕێزەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.
سەرباری قەدەغەکردنی دەستدرێژی سێکسی و لەشفرۆشی زۆرەملێ یان هەر جۆرە دەستدرێژییەکی ناشایستە و قەدەغەکردنی هێرشکردنە سەر ژیان و جەستە، بەتایبەتی کوشتن بە هەموو شێوەکانییەوە، شێواندن، مامەڵەی دڕندانە و ئەشکەنجەدان، هێرشکردنە سەر کەرامەتی کەسی، بەتایبەتی مامەڵەی سوكایه‌تی و ئه‌تككردن.
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە:
راگەیندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، وه‌ك چۆن هه‌میشه داكۆكیكاری یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی و یاسای نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ و به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كان بووه له‌مه‌ودواش درێژه به‌م سیاسه‌ت و مه‌بده‌ئه‌ی ده‌دات و به‌رده‌وام ده‌بێت به‌تایبه‌تی ڕێزگرتن له مافه‌كانی ئافره‌تان و ژنان و زیاتریش له‌كاتی ململانێ و شه‌ڕو ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا هه‌وڵده‌دات كه‌سایه‌تی و كه‌رامه‌ت و جه‌سته‌ی خانمان پارێزراو بن، له‌مباره‌یه‌وه :
1. له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان بڕیار و فەرمانی راشكاوانه ده‌ركراوه بۆ قەدەغەکردنی هەر جۆرە توندوتیژیەکی سێکسی دژی هاوڵاتیانی مەدەنی لە کاتی ئەنجامدانی هەر ئۆپەراسیۆنێک، بەتایبەتی دژی ژنان و کچان.
2. له بڕیار‌و فه‌رمانه‌كاندا ئاماژە بەوە دراوه، کە توندوتیژی سێکسی لە ململانێی چەکداریدا لەوانەیە ببێتە تاوانی نێودەوڵەتی و تاوانی جەنگ و تاوانی دژی بە مرۆڤایەتی و جینۆساید، ئه‌مه‌ش لێپرسینه‌وه‌و ناوزڕاندنی به‌دواوه ده‌بێت.
3. وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیده‌كاته‌وه، كه بەردەوامی بە كه‌لتوری مرۆڤدۆستی خۆمان دەدەین و هەوڵدەدەین بۆ پاراستنی خەڵکی مەدەنی و ئافره‌تان و منداڵان و پێكهاته‌كان و پاراستنی کەرامەت و بەرزڕاگرتنی مافەکانی مرۆڤ و به‌ها مرۆڤایەتیه‌كان.
سەبارەت بە ماددە یاساییە پەیوەندیدارەکان لە یاسای مرۆیی نێودەوڵەتیدا دووپات له پابه‌ندێتی ده‌كرێته‌وه به‌و مادده و بڕگه سه‌ره‌كیانه‌ی كه خاڵی سه‌ره‌كی جێبه‌جێ كردنی یاسای مرۆیی و مافه‌كانی مرۆڤن:
* ڕێککەوتننامەی یه‌كه‌می جنێڤ (بریندار و نەخۆش) ، دووەم (بریندار، نەخۆش و نوقم بوو لە دەریادا) ، سێیەم (دیلەکانی جەنگ)، مادەی هاوبەشی 12.
* ئافره‌تان بەهۆی ڕەگەزیانەوە پێویستە بە ڕێزەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.
* ڕێککەوتننامەی چواره‌می جنێڤ (پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی) و (ماددەی 27) و (ماددەی 76 ) لە پرۆتۆکۆڵی زیادکراوی یەکەم ( قوربانیانی ململانێ نێودەوڵەتییەکان).
* قەدەغەکردنی دەستدرێژی سێکسی و لەشفرۆشی زۆرەملێ یان هەر جۆرە دەستدرێژییەکی ناشایستە.
* پرۆتۆکۆڵی زیادکراوی دووەم (قوربانیانی ململانێ نانێودەوڵەتی) مادەی چوارەم (2) (ا) (ب).
* قەدەغەکردنی هێڕشکردنە سەر کەرامەتی کەسی، بەتایبەتی مامەڵەی سوكایه‌تی پێكردن و دەستدرێژیکردنە سەر.
* رێککەوتننامەکانی جنێڤ-ی یەکەم و دووەم و سێیەم و چوارەم و مادەی سێیەمی هاوبەش.
* قەدەغەکردنی هێڕشکردنە سەر ژیان و جەستە، بەتایبەتی کوشتن بە هەموو شێوەکانییەوە، شێواندن، مامەڵەی دڕندانە و ئەشکەنجەدان، هەروەها هێڕشکردنە سەر کەرامەتی کەسی، بەتایبەتی مامەڵەی سوكایه‌تی و ئه‌تككردن.
سه‌باره‌ت به‌م ماده‌و بڕگه یاسایی و مرۆییانه وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بڕیار‌و فەرمانی ڕوونی بۆ پابه‌ند بوون به‌م خاڵه سه‌ره‌كیانه‌وه دەرکردووه‌و هەر جۆرە توندوتیژییەکی سێکسی قه‌ده‌غه‌كردووه لە کاتی ئەنجامدانی هەر ئۆپەراسیۆنێکدا.
هەر لە چوارچێوه‌ی بایه‌خدانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌م بابه‌ته:
1. وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌ت بڕیاری مێژوویی ژمارە (١٨٢٠) لە (١٩ی حوزەیرانی ٢٠٠٨) كه توندوتیژی سێکسی و پاراستنی ژنان و منداڵان وەک بابەتێکی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی دەناسێنێت، بڕیاری ژمارە (٢٤٦٧)ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ( ٢٠١٩) و هه‌روها بڕیاری (1325).
2. له دیوانی وه‌زاره‌ت یه‌كه‌ی تایبه‌تی به‌كاروباری ئافره‌تان دروستكردووه به‌تایبه‌تی بۆ هه‌ماهه‌نگی كردن له جێبه‌جێ كردنی بڕیار‌و مادده یاساكاییه‌نی په‌یوه‌ست به مافی ژنان و پاراستنیان له‌كاتی شه‌ڕو ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا.
3. له بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگه‌یاندن و هۆشیاری نیشتیمانی رێنمایی و هەڵمەتی هۆشیاری به‌رده‌وام ده‌بێت له‌باره‌ی ئه‌م یاسایانه‌وه بۆ سەرجەم ئەندامانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
4. وەزارەتی پێشمەرگە بابه‌تی توندوتیژی سێکسی و یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤی له ململانێ سه‌ربازییه‌كاندا تێكه‌ڵی وانه‌كانی خولەکانی مه‌شق و راهێنان ده‌كات.
5. وەزارەتی پێشمەرگە هه‌ماهه‌نگی و چالاكی هاوبه‌ش و به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و ئێستاش زنجیره سمیناره‌كانی خاچی سوور له‌ناو یه‌كه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه.