دواین هەواڵ

کوردستان‌

 24/09/2024

کۆمیسیۆن رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردنی دیاریکرد

هەرێم نیوز

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق دەڵێت، سبەی چوارشەممە بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکات. 

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی کۆمیسیاران کۆبووەوە؛ دادوەر عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سبەی چوارشەممە یەکەم رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکات.

وەکوو ئەوەی دادوەر عومەر ئەحمەد باسی کرد، بە گوێرەی بڕیاری ئەنجوومەنی کۆمیسیاران، سبەینێ 25ی9ی2024، بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەست پێ دەکات و تاوەکوو 15ی10ی2024 بەردەوام دەبێت.

ئەوەشی خستە ڕوو "کۆمیسیۆن هەنگاوی گەورەی بڕیوە لە جێبەجێکردنی خشتەی کارەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە 20ی10ی2024 بکرێت".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP