دواین هەواڵ

کوردستان‌

 24/09/2024

مەسرور بارزانی پێشانگای نێودەوڵەتیی بیناسازیی عێراق دەکاتەوە

هەرێم نیوز

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشانگای نێودەوڵەتیی بیناسازیی عێراق لە هەولێر دەکاتەوە.

کاتژمێر 9:50 خولەكی بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشانگای نێودەوڵەتیی بیناسازیی عێراق (Construct Iraq) لە هەولێر دەکاتەوە.

لە پێشانگاکەدا دەیان کۆمپانیای ناوخۆیی و دەرەکی لەبواری بیناسازیی بەشدارن و نوێترین بەرهەمەکانیان نمایش دەکەن.

ئامانج لە کردنەوەی پێشانگاکە، پێشخستنی بواری  بیناسازی و باشترکردنی کوالێتی کەرەستەکانی تەلارسازییە.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP