هەرێم نیوز
هاتووچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند، “تەنکەرێکی گواستنەوەی سوتەمەنی وەرگەڕا بەهۆی ڕژانی سوتەمەنیەکەیەوە مەترسی ئاگر کەوتنەوەی هەیـە”.
کەمێک پێش ئێستا، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان لە هۆشدارییەکدا ڕایگەیاند: “تەنکەرێکی گواستنەوەی سوتەمەنی لە فولکەی پەری دەریا لەناو شاری دەربەندیخان کۆنتڕۆڵ لەدەســت دەدات و وەردەگەڕێ . خۆشبەختانە شۆفێرەکەی سەلامەتە”.
ڕوونیشیکردەوە: “بەهـــۆی ڕژانی سوتەمەنیەکەیەوە مەترسی ئاگر کەوتنەوەی هەیـە بۆیە داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین دوور بکەونەوە لــــە شوێنی ڕووداوەکە”.
ئاشکراشیکرد: “لە ئێستا ڕێگا بۆ بارهەڵگر نیەو پێوێستـــە چاوەڕێ بکەن تا ڕێگاکە دەکرێتەوە بەڵام ئۆتۆمبێڵی تایبەت دەتوانێ هاتووچۆ بکات، مەفرەزەکانمان و لایەنە پەیوەندی دارەکان لەوێ ئامادەن، هەوڵ دەدەین بە زوترین کات ڕێگاکە بکەینەوە”.