دواین هەواڵ

کوردستان‌

 23/09/2024

لە سلێمانی كەسێك لەناو بازاڕ گیرفانی خەڵكی دەبڕی و دەستگیرکرا

هەرێم نیوز

لەسەر سكاڵای چەند هاوڵاتییەك و لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە لەناو بازاڕی شاری سلێمانی گیرفانیان بڕدراوە و پارەیان لێبراوە، هێزەكانی پۆلیسی لێكۆڵینەوە بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و توانرا لەلایەن نوسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت .

ئاماژە بەوەشدراوە، لە ئێستادا تۆمەتبار ( ت،ب،خ ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزدانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان دەریان خستووە كە تەنها بە گیرفان بڕین ( دەرهێنانی پارە لە گیرفانی هاوڵاتیان) نزیكەی پێنج دەفتەر دۆلاری بردووە .

پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند: تۆمەتبار دانی ناوە بە تاوانەكانیدا و حەوت پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP