هەرێم نیوز
هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، داوا لەشوفێران دەکەین بەڕوێشتن لەناو ئەوڕێڕەوانەی بە بۆیاغی سپی هێلکاری کراون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ئەندازەی هاتووچۆی هەولێر بەهەوڵ و ماندووبونێکی زۆر توانی شەقامەکانی شاری هەولێر دووبارە هێلکاری و بۆیاغ بکاتەوە کەهەم سیمایەکی جوان بەشەقامەکان دەبەخشێت هەم سەلامەتی هاتووچۆدابین دەکات.
ڕوونیشیکردەوە، بەڵام ژمارەیەک لە شوفێران پابەند نابن بەڕویشتن لەناو ڕێرەوەکان . بۆیە داوا لەشوفێران دەکەین بەڕوێشتن لەناو ئەوڕێڕەوانەی بە بۆیاغی سپی هێلکاری کراون.