هەرێم نیوز
لە یادی سێ ساڵەی بوون بە ئیدارەی سەربەخۆ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، چەند پرۆژەیەکی گرنگ لە زاخۆ دەکاتەوە و بەردی بناغەی پرۆژەیەکی دیکەش دادەنێت.
ئەمڕۆ شەممە، سەرۆکوەزیران سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەکات، هاوکات بەردی بناخەی جووتسایدی شێخان-لالش لە پارێزگای دهۆک دادەنێت.
لە کاتژمێر 10:00ی بەیانی سەرۆکوەزیران، بەردی بناخەی جووتسایدی شێخان-لالش لە پارێزگای دهۆک دادەنێت.
لەکابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گرنگییەکی زۆر بە کەرتە جیاوازەکان دراوە لە زاخۆ، هاوکات لە کابینەکەدا زاخۆ لە قەزاوە بووەتە ئیدارەی سەربەخۆ.
ڕێگەوبان کۆڵەکە سەرەکییەکانی پڕۆژەکانە و هەمیشە سەرۆک وەزیران جەختی لەسەر گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بۆ تەواوی ناوچەکانی کوردستان دەکاتەوە.