دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

کاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی دەگۆڕێت

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەری گشتی كارەبای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، پێدانی کارەبای گوندەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت و وتیشی: لەپێناو جوتیارەكان و ئاودێری كشتوكاڵی ئەو گۆڕانكارییەیان كردووە".

سعیدی سید قادری خەیات، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای هەڵەبجە رایگەیاند: لەسەر داوای موختار و زۆربەی گوندنشینەکان و بەمەبەستی پێدانی کاتی گونجاو بۆ ئاودانی بەروبوومە کشتوکاڵیەکان، پێدانی کارەبای گوندەکان گۆڕانکاری بەسەرداهات.

ڕاشیگەیاند" لە کاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆ کارەبایان پێدەدرێت تا کاتژمێر 6ی بەیانی و هەندێكجار تا 7ی بەیانی".

ئاماژەی بەوەشداوە، هەوڵ دەدەین بە پشتیوانی خوای گەورە بتوانین جگە لەو کاتانەش هەندێكجاری تریش کارەبایان بۆ دابین بکەین و وتیشی" هیوادارم جێگەی ڕەزامەندیان بێت و سوودی لێ وەربگرین بۆ ئاودێری".

جەختیشی كردۆتەوە، پشت بەخوای گەورە هەمیشە پشتیوانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەبین بەتایبەت گوندنشینە خۆشەویستەکانمان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP