هەرێم نیوز
شاخەوان عەبدوڵڵا ڕایگەیاند، ئەو خوێندکارانەی خەڵکی ناوچە دابڕێندراوەکانن و لە هەرێمی کوردستان دەخوێنن، ئێستا دەتوانن خوێندنەکەیان بگوازنەوە و لە شارەکانی خۆیان درێژە بە خوێندن بدەن.
ئەمڕۆ هەینی، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ڕەزامەندی وەزیری خوێندنی باڵامان وەرگرت بەگواستنەوەی سەرجەم قوتابیانی کەرکوک و دووز و خانەقین و سنووری موسڵ، ئەوانەی لە هەرێمی کوردستان دەخوێنن بگوازرێنەوە بۆ زانکۆکانی شارەکانی خۆیان، ئیستثنا بکرێن لەو رێنمایانەی کە پێشتر رێگر بوو لە گواستنەوەیان، دەتوانن دەست بە مامەڵەکانتان بکەن.
