دواین هەواڵ

کوردستان‌

 20/09/2024

گەشتیارێکی عەرەب لە سلێمانی کوژرا و یەکێکی تر بریندارکرا

هەرێم نیوز

شەوی ڕابردوو لەسەر دەست شکاندنەوەی ئۆتۆمبێل، کەسێک تەقە لە دوو گەشتیاری عەرەب دەکات، یەکێکیان کە بەسەختی برینداربوو ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا و پۆلیسە، کەسەکەی دیکەش بریندارە و لە نەخۆشخانەیە لە سلێمانی.

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت، تۆمەتباری ڕووداوی تەقەکردنەکەی شەوی ڕابردووی شەقامی (مەلیک مەحمود)ی شاری سلێمانی دەستگیرا.

ئاسایش ڕایگەیاندووە: دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ٢٠٢٤/٩/١٩ لە شەقامی مەلیک مەحمود لەشاری سلێمانی دەمەقاڵێ و ئاڵۆزی لە نێوان سەرنشینانی دوو ئۆتۆمبێل دروست دەبێت، شۆفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بەچەکی جۆری (دەمانچە) دوو هاوڵاتی بریندار دەکات و بەخێرایی شوێنی ڕووداوەکە بەجێدەهێڵێت و هەڵدێت.

ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەڵێت دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بەهاوکاری هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی لە ماوەی کەمتر لە پێنج کاتژمێر تۆمەتباری تەقەکەر دەستگیرکرا و  ڕووبەڕوی یاسا کرایەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP