دواین هەواڵ

کوردستان‌

 20/09/2024

کەشناسی هەرێمی کوردستان: ئەمڕۆ باران دەبارێت

هەرێم نیوز

کەشناسیی هەرێمی کوردستان باری کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکانی، لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت.

ئەمڕۆ هەینى، ئاسمان  نیمچەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت، لە دواى نیوەڕۆدا لە ناوچەکانی پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاویەکانى پارێزگای هەولێر و هەندێک لە ناوچە سنوریەکانى پارێزگاى سلێمانى پێشبینى نمەباران و تاوە باران دەکرێت.

پاشان کاریگەری بەشێوەیەکی لاواز درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکای ناوەراستی هەرێم لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری بەلاوازی لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور دەمێنێتەوە.

پلەکانی گەرماش بە شێوەیەکى گشتى نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ، تەنها  لەناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی لەناوچە سنووریەکان  نزمتر دەبێتەوە بە بەراورد لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سەبارەت بە سبەینێ شەممە، ئاسمان لە نێوان  نیمچە هەورو پەڵە هەوردا دەبێت. پلەکانی گەرما بە گشتى کەمێک بەرزتر  دەبێتەوە. تەنها لەسنورى ناوچەکانى پارێزگاى دهۆک نزێک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر     :35 پلەى سیلیزى

سلێمانی    :34   پلەى سیلیزى

دهۆک     :  31 پلەى سیلیزى

کەرکوک  : 37 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە   :  34 پلەى سیلیزى

زاخۆ      :  30 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 22 پلەى سیلیزى

سۆران    :  32 پلەى سیلیزى

گەرمیان  :    36 پلەى سیلیزى



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP