هەرێم نیوز
بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە لە بەرزاییەکانی چیای سوورێن و لە نزیک گوندەکانی سیاناو و ئسکۆڵ، پێکدادانێکی چەکدارانە لە نێوان سوپای پاسداران و ژمارەیەک لە پێشمەرگەکانی حیزبی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ڕوویدا.
ڕێکخراوی هەنگاو لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویکردەوە، ئەم تێکهەڵچوونە بەردەوامە و سوپای پاسداران دەستی بە تۆپباران کردنی ئەم ناوچانە کردووە.
لەم پێکدادنانە یەکێک لە فەرماندەکان و ئەندامی ڕێبەری حیزبی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە ناوی ڕێبوار کەریمیان خەڵکی شاری مەریوان گیانی لەدەست داوە.
هەروەها، هەواڵی گیان لەدەستدانی لانی کەم سێ ئەندامی دیکەی ئەم حیزبە بڵاوبۆتەوە.