دواین هەواڵ

کوردستان‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

ئالان حەمەسەعید: هیچ ڕێگرییەک نییە لەبەردەم وادەی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن

هەرێم نیوز 

وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “هیچ ڕێگرییەک نییە، ٢٥ی مانگ زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدەدرێت”.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، “هەر لە جێگەدانانێک هەبێت ئەولەویەت دەدرێتە ئەو وانەبێژانەی كە دابڕاون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەم کابینەیەدا ٥ هەزار و ٨٨ مامۆستای گرێبەست کراونەتە هەمیشەیی، ٣٧ هەزار و ٩٣٣ مامۆستای وانەبێژ کراونەتە گرێبەست.

لەبارەی ساڵی نوێی خوێندنیشەوە ڕایگەیاند، هیچ ڕێگرییەک نییە و ٢٥ی مانگ زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدەدرێت، دەبێتە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٤ بۆ ٢٠٢٥.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP