دواین هەواڵ

کوردستان‌

 19 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەمشەو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چوار ناوچەی هەرێمی کوردستان-یان بۆردوومانکرد

هەرێم نیوز
وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ توركیا ڕایگەیاند، “ئەمشەو چوار ناوچه‌ی جیاجیای هه‌رێمی‌ كوردستانمان بۆردوومانکرد”.

ئەمشەو وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ توركیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: “ئۆپه‌راسیۆنی‌ ئاسمانی له‌ ناوچه‌كانی‌ ئاسۆس، گاره‌، خواكورك و قه‌ندیل ئه‌نجام درا ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ 24 پێگه‌ی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆردوومان كردووه‌”.

ئاشکراشیکرد: “ئۆپه‌راسیۆنه‌كانمان به‌مه‌به‌ستی‌ تێكشكاندنی‌ ئه‌و هێرش و هه‌ڕه‌شانه‌ن كه‌ له‌ باكووری‌ عێراقه‌وه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر هێزه‌كانمان و خه‌ڵكی‌ مه‌ده‌نیمان و بۆ پاراستنی‌ سنووره‌كانمانه‌".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP